هاشم عاسی كاكه‌یی
شه‌به‌ك له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كدا
برایانی شه‌به‌ك یه‌كێكن له‌و گروپه كوردانه‌ی كه خاوه‌نی بیروبۆچوونی تایبه‌ت به خۆیانن له كوردستاندا، مێژوویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی سته‌م و جه‌وری زه‌مانه و چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی بیروباوه‌ڕیان، زۆر بنه‌ما ڕاستیه‌كانیان شێوێندراوه، ون بووه، هه‌ر وه‌ك گروپه‌كانی تر. ڕه‌نگه ناهه‌قیان نییه ئه‌گه‌ر خۆشیان په‌ی بۆ ڕاستیه‌كانیان نه‌به‌ن! زۆر لهلێكۆڵهران نه‌گه‌یشتوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ڕاستی ئاینه‌كه و بنه‌چه‌ی شه‌به‌كی. مێژوونووس ئه‌مین زه‌كی به‌گ ده‌بێژێ: (له‌لیوای موسڵ تایفه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوه‌كانی (سارلی و باجه‌ڵان و شه‌به‌ك) نێوده‌برێن ئه‌م تایفه‌یه به‌هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه كوردێكی ته‌واون). له (دائره المعارف الاسلامیه) له‌به‌شی (شاباك - شه‌به‌ك) به‌م جۆره باسیان ده‌كات: (ڕێبازی تایفه‌ی شه‌به‌ك ئه‌و ڕێبازه‌یه كه به‌شێك له كوردانی موسڵ دهستگیرین) و ژماره‌یان به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز 10 هه‌زار سه‌ر ئه‌بێ، موسڵمانه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بهلامل ناویان ده‌به‌ن به‌هۆی لادانیان له‌سه‌ر ڕێی ڕاست و ئه‌م شهبهكانه به‌هاوشانی ئێزدییه‌كان نیشته‌جێن له قه‌زای (شه‌نگار) له‌م گوندانه: عه‌لی ڕه‌ش، یه‌نیجه، خه‌زنه، تاللور، هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی (الاب انستاس كرملی) ئه‌و شهبهكانه بریتن له‌و شیعه توندڕه‌وانه. ئه‌مین زه‌كی به‌گ درێژه به‌باسه‌كه‌ی ئه‌دات و ده‌ڵێ: به‌شی (سارلی) كه به‌شێكه له‌و سێ به‌شه بنه‌چه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر عه‌شیره‌تی به‌ناوبانگی (كاكه‌یی) و ڕێباز و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی. هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا عه‌شیره‌تی كوردی (باجوران- باجه‌ڵان) هه‌یه كه خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی نهێنی و نامۆیه و پێی ده‌ڵێن عه‌لی ئیلاهی و له‌م گوندانه‌دا نیشته‌جێن: ئۆمهرهكان، تۆپراخ زبارهت، ته‌ل یاقوب، باش پیتا..)(33).
عه‌باس عه‌زاوی له كتێبی (الكاكائیه فی التاریخ) لاپه‌ڕه‌كانی 95-97 ده‌رباره‌ی شه‌به‌كی نووسیوه ئه‌ڵێ: ئه‌و شهبهكانه له‌و تایفه ناسراو و توندڕه‌وانه‌ی عیراقن و له ده‌وروبه‌ری موسڵ داده‌نیشن و به‌ناوبانگن هه‌روه‌كو كاكه‌ییه‌كانی لیوای كه‌ركوك و ژماره‌یان له‌وان كه‌متر نییه و ده‌سته خوشكی یه‌كدین له ڕه‌گوڕیشه.. شه‌به‌ك زیاتر براوه‌ته‌وه سه‌ر (شوانكاره – هۆزێكی به‌ناوبانگی كورده) و ئه‌ڵێن تائێستا خزمایه‌تییان هه‌یه و په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن.. ڕێوڕچه‌ی شه‌به‌كه‌كان له‌سه‌ر ڕێبازی (شێخ سه‌فی – سافی)یه‌و زمانه‌كه‌شیان تێكه‌ڵه له‌كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و توركی.. ئه‌گه‌ر شه‌به‌كی بێژێ (وه‌ره)، ئه‌ڵێ (به‌و) له جیاتی (بیا)و (چێش مكهرو) واته (چ ده‌كه‌ی).. ئه‌مانه‌ش ناوی گونده‌كانیانه: عه‌لی ڕه‌ش، مناره، شه‌به‌ك، كه‌به‌رلی، دراویش، تههراوه شه‌به‌ك، باشبیشه، تیژ خه‌راب گه‌وره و بچووك، خهزنهتهپه، قه‌ره‌ته‌په‌ی شه‌به‌ك و عاره‌ب، یه‌نگیجه، خه‌رابه، سوڵتان، بهدنهی گه‌وره، باسه‌خڕه، شێخ ئه‌میر، باوێزه، تۆبزاوه‌ی شه‌به‌ك (80) ماڵ له شه‌به‌ك و باجه‌ڵان، بازاویه (60) ماڵ له شه‌به‌ك و كورد و عه‌ره‌بی جحێش، باجهربوعه (110) ماڵ له شه‌به‌ك و داوده، بیری حلان، جیلوخان (40) ماڵی شه‌به‌ك و باجه‌ڵان، ئورته خه‌راب (150) ماڵ و (50) ماڵی باجه‌ڵانه، ئۆمهركان (80) ماڵ و هه‌ندێ باجه‌ڵان و توركمانی شیعه‌ی تێدایه، له‌كه‌كان (30) ماڵ و باجه‌ڵان و سوننه‌شی تێدایه، تلیار (80) ماڵ و شه‌به‌كی سوننه‌ی تێدایه، بازكردان زۆرینه‌ی شه‌به‌ك و ئه‌وانی دی باجه‌ڵانه، كارێز، بلوات، ته‌ل عامود، تهڕجله، قهرهشور، جه‌دیده، بهستهلی، گوكجهلی (300)ی باجه‌ڵان و هه‌نده‌ك شه‌به‌كی سوننه، گۆڕغه‌ریبان (35) ماڵ شه‌به‌كی سوننه و جحێش) ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زمانی شه‌به‌ك و باجه‌ڵان فارسی نییه، وه‌كو عه‌زاوی و نووسه‌رانی دی بۆی چوونه به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنیان له‌زمانی كوردی، زمانی شه‌به‌ك (ماچۆ)یه‌و دیالیكتێكه له (گۆران)ی زمانی كوردی چه‌شنی (هه‌ورامی، زه‌نگنه، كاكه‌یی...)
دكتۆر شاكیر خصباك له‌كتێبی (الاكراد دراسه جغرافیه اپنوغرافیه) له به‌شی ئایینی كوردان (ل 483) نووسیویه (هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ئاینه‌كانی تر هه‌ن له‌وانه (30) هه‌زار ئێزدی - ئێزدی و (2) هه‌زار صوبی، (15) هه‌زار له (شه‌به‌ك) و به‌شێكی كه‌م كاكه‌ییه‌كان و باجهڵانیهكان). نووسه‌ر هه‌وڵیداوه ئه‌م گروپه ئایینییه كوردانه‌ی وه‌ك كاكه‌یی، شه‌به‌ك، عه‌لی ئیلاهی، شی بكاته‌وه و له بیروباوه‌ڕیان بدوێ، بۆ گرۆی عه‌لی ئیلاهی ئه‌ڵێ: به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م ئاینه له‌نێو هۆزه‌كانی لوڕ و هۆزه‌كانی گۆرانه‌كانی كوردستانی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. نووسه‌ران و لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر بنجوبناوانی ئه‌م ئاینه جیاوازن، به‌ڵام په‌یڕه‌وانی به‌گشتی له موسڵمانه توندڕه‌وه‌كان ده‌ژمێردرێن(34).
له‌باسی كاكه‌ییدا ئه‌ڵێ: ئاینێكی ئاڵۆزه، ناوه‌كه‌شی له وشه‌ی (كاكه)ی كوردییه‌وه هاتووه به‌واتای (برا) و باسی كاكه بكێشی سه‌ید ئیسحاقی به‌رزنجی ده‌كات له‌كاتی دروستكردنی ته‌كیه‌ی به‌رزنجه له‌لیوای سلێمانی و ناونانیان بهكاكهیی و هه‌ندێ له بیروباوه‌ڕیانی باس كردووه و به موسڵمانی زیادهڕهویانی له قه‌ڵه‌مداوه و له‌گه‌ڵ وه‌سفكردنیان به‌وه‌ی زۆر كراوه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانی دی و ڕێز له زانست و فێربوون ده‌گرن و زۆربه‌شیان دانیشتووی لیوای كه‌ركوكن(35).
دكتۆر شاكر دێته سه‌ر تایفه‌ی شه‌به‌ك و به‌م جۆره‌یان پێناسه ده‌كات: له‌سه‌ر بنجوبناوانی شه‌به‌ك جیاوازی هه‌یه، هه‌رچه‌نده لێكۆڵه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان شه‌به‌كه‌كان كوردن، به‌ڵام هه‌ندێ نووسه‌ر بهتوركیان ده‌زانێ، زمانیشیان تێكه‌ڵاوی وشه‌ی كوردی و فارسی و توركی یه، ئاینه‌كه‌یان ته‌مومژ دایپۆشیوه به‌هۆی نهێنی ڕاگرتنی. ئه‌مانیش هه‌ر به‌موسڵمانی توندڕه‌و ئه‌ژمێردرێن به‌هۆی ئه‌و پیرۆزییه ته‌ماشاكردنه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به‌ئیمامی عه‌لی و نه‌وه‌كانی.. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی ڕێڕه‌وی مه‌سیحیان ده‌كه‌ن، وه‌كو ئاهه‌نگگێڕان به‌هۆی سه‌ری ساڵه‌وه، چوونه لای پیران بۆ خۆشبوون لهگوناهیان. دابونه‌ریتیان له‌گه‌ڵ كوردان یه‌كه هه‌رچه‌نده جلوبه‌رگیان له‌شێوه‌ی به‌رگی مه‌سیحییه‌كانه.. به 25 گوندی لیوای موسڵدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ژماره‌شیان خۆی له 10 هه‌زار تا 15 هه‌زار كه‌س ده‌دات)(36) مامۆستا مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له شه‌به‌ك دواوه و وتوویه‌تی: هه‌ندێك له مێژوونووسان (شه‌به‌ك)یان به ناكورد له قه‌ڵه‌مداوه كه به‌شێكن له (گۆران_ جۆران) و كتێبه پیرۆزه ئاینیه‌كانیان هه‌ر به‌زمانی گۆران نووسراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ته‌لقینی مردوویان هه‌ر به‌شێوه‌زاری گۆرانی ده‌كه‌ن، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كاكهین، به‌ڵام هاوسێتی قزلباشانیان كردووه و كاریگه‌ریی مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌رییان له‌سه‌ره)(37)، خوالێخۆشبوو ڕۆژبه‌یانی دێته‌وه سه‌ر باجه‌ڵان و نووسیویه‌تی هۆزێكی كورده و ناویان له (باجلایا)ی پاشماوه‌كانی (هه‌زبانی حه‌میدیه)وه هاتووه، باجه‌ڵان له 15 گروپ پێكدێن و كه‌چی عه‌باسی عه‌زاوی له‌كتێبی (عشائر الكردیه) نووسیویه ئه‌مانه له عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌غۆلی و ناوه‌كه‌شیان به (باج الان_ باجوهرگر) لێكداوه‌ته‌وه(39). له گێره‌و كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ ڕاپۆرتی (عصبه الامم) ساڵی 1925دا نووسراوه، هه‌ردوولا به‌ریتانیا و توركیا دانیان پیاناوه كه ئێزدییه‌كان له توخمی كوردن و به‌كوردی ده‌ئاخێون، به‌ڵام موسڵمان نین. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه ئاماژه‌ی كردووه بۆ گروپی (سارلی)، (شه‌به‌ك) و (باجوارن) كه له‌ناوچه و گونده‌كانی موسڵدا بڵاوبوونه‌ته‌وه پشتیان به‌ستووه به‌و ڕایه‌ی (انستاس الكرملی) كه‌وا ئه‌مانه كوردن و به‌كوردی ده‌دوێن كه تێهه‌ڵكێشی زمانه‌كانی فارسی و توركیه(39).
له لێكۆڵێنهوهیهكدا به‌ناوی (شه‌به‌ك لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كۆمه‌ڵایه‌تی) هاتووه كه شه‌به‌ك كوردن به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان (لجنه عصبه اڵ‌مم)، له‌مه‌ڕ كێشه‌ی موسڵ ئه‌مه‌یان به‌په‌سه‌ند زانیوه، له‌وه پێشتریش (هێنری فۆسته‌ر) له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردنه‌وه له عیراقدا نووسیویه‌تی: (له كۆتایی ساڵی 1919 قوتابخانه‌یه‌كی كوردی تایبه‌ت به‌تایفه‌ی (شه‌به‌ك) نزیك موسڵ هه‌بووه، له‌گوندی گوكجهلی)(40). شه‌به‌ك ئاینێكی دیكه‌ی دانیشتوانی باشووری كوردستانه، شه‌به‌ك به ڕه‌گه‌ز كوردن و زمانه‌كه‌یان كه‌مێك وشه‌ی عه‌ره‌بی و توركی و هی دیكه‌ی تێكه‌ڵاوه، شه‌به‌كه‌كان بڕوایان زۆر به ئیمامی عه‌لی قایمه، به‌زۆری له ناوچه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ژین به‌تایبه‌تی ده‌روێشه، قه‌ره‌ته‌په، باجهربوغه، خهزنهتهپه، منارهڕهش، ته‌یراوا، تۆبزاوا، عه‌لی ڕه‌ش، شه‌به‌ك، كارێز.. ژماره‌یان له 16 هه‌زار زیاتره(41).
له كتێبی په‌یامی هه‌ورامان (ل 94) هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی نووسیویه: (لقی دووه‌می گۆرانه‌كان، باجه‌ڵانی) پێكهاتووه له‌م هۆزانه‌ی خواره‌وه: (شه‌به‌ك له‌ناو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ریدا، چه‌ند گوندێكی باجه‌ڵانی له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ناوبراودا هه‌یه، وه‌ك: كانی ماران، ئیمام فه‌یزوڵڵا، باڤاتیزا..) ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1902) و ڕیچ له گه‌شته‌كه‌ی ساڵی (1820) چووه‌ته ناویان. هه‌روه‌ها نووسه‌ر له ل107ی كتێبه‌كه‌یدا ئه‌ڵێ: شه‌به‌ك: شه‌به‌كه‌كانی لای شاری موسڵ ناوی نوێیانه و له بنه‌ڕه‌تدا باجهڵانین و هه‌مووشیان پێكه‌وه گۆرانن. له (ل404)یش نووسیویه (بالوولی خارجی له‌سه‌رده‌می هیشامی كوڕی عهبدولمهلیكدا ژیاوه ده‌وری 737 ز، له باجه‌ڵانه گۆرانه‌كانی لای شاری موسڵ بووه)(42).
له كتێبی (كورد و تورك و عه‌ره‌ب)ی حاكمی سیاسی به‌ریتانی، سی، جی، ئه‌دمۆندز ئاماژه بۆ (شه‌به‌ك) كراوه، نووسه‌ر نووسیویه‌تی گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كانی لێواری زێی گه‌وره نزیكی ئه‌و شوێنه‌ی خازری تێده‌ڕژێ، سێ گوند ئه‌كه‌ونه لای چه‌پی و چوار گوندیش ئه‌كه‌ونه لای ڕاستی، ئه‌مانه له‌و شوێنانه به (سارلی) نێویان ده‌به‌ن و ئه‌م سارلییانه جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ تایفه‌یه‌كی كوردی تر كه سوننی نین له لیوای موسڵدان و به (شه‌به‌ك) ده‌ناسرێن، ئه‌مانه بریتین له قزلباشی كورد)(43).
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێكهاتنی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر عه‌بدوڵڵا غه‌فور نووسیویه‌تی: (سارلی: په‌یڕه‌وكه‌رانی ئه‌م ئاینه له ئاوه‌دانییه‌كانی تهللهبهن، بهستهلیه، كه‌به‌رلی، خه‌رابه سۆلتان و ئاوه‌دانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ژین و خاوه‌نی ئایینی تایبه‌تی خۆیانن و به‌نده‌گی و بیروباوه‌ڕیان نهێنیه، وه‌ك بیستراوه كتێبی پیرۆزیان به‌زمانی (فارسی- ڕاستیه‌كه‌ی گۆران)یه‌و شوێنی ئاینه كۆنه‌كانی ئێران و بیروبۆچوونی غولاتی شیعه‌كان لهئاینهكهیاندا ده‌بینرێ...)(44).
به‌ڵام لێكۆڵه‌رێكی تر وای بۆ چووه كه (جگه‌له‌وه‌ی كورده‌كانی سارلی و كاكه‌یی و (باژلان_ باجه‌ڵان، باجۆران) ناسراون له‌چه‌ند پوازێكی لێكدابڕاوی لێكتری دووری نێوان قه‌سری شیرین و كه‌ركوك و موسڵدا ده‌ژین، جۆره یارسانیزمێكیان تێدا به‌دی ده‌كرێ، ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وانی یارسان نزیكه‌ی (10% تا 15%)ی سه‌رجه‌می كورد پێكدێنن)(45) سه‌ره‌نجام به‌گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی ئاماژه‌ی بۆكرا بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا، ئه‌م هه‌موو گرۆپه ئایینییه كوردانه‌ی ناو كوردستان له بیروباوه‌ڕ و زمان و دابونه‌ریت هاوبه‌شن، وای لێهاتووه چوونه‌ته ناو یه‌كه‌وه، له‌زۆر ڕووه‌وه و بیروباوه‌ڕیشیان له بنه‌چه‌دا هه‌ر یه‌كێكه بۆیه نووسه‌ران و لێكۆڵه‌ران هه‌موو بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌كانیان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه.